بازاڕی دۆلارەکەی سلیمانی مامەڵەکردن تیایدا لاوازبووە

لەدوای ڕودانی مایە پوچبونی گەورەترین کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو لەناو بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی لە ئێستادا مامەڵەکردن لەو بازاڕەدا بەڕێژەی لە %٩٠ کەمیکردووە هۆکارەکەشی بۆ نەبونی بێ متمانەی دەگەڕێتەوە.
 
حەمید عبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نوێنەری ژوور لە بازاڕی دۆلارەکە ڕایگەیاند” لەدوای ڕودانی مایەپوچبونی گەورە کۆمپانیای بنە توو بۆئاڵوگۆڕی دراو لەئێستادا متمانە لەناو بازاڕەکەدا نەماوە بەشێوەیەکە کەس ناتوانێت مامەڵەی زۆری دراو لەگەڵ یەک بکەن”
 
ئاماژەی بەوەشدا” لەئێستادا ئەو ڕوداوە کاریگەری لەسەر لاوازی ئیشوکاری بازاڕ دروست کردووە کەئەمەش پێویستی بەکاتە تا ئەو ترسە لەدڵی کاسبکارانی ناو بازاڕدا نامێنێت و متمانە دروست دەکەنەوە’
 
لەسەرەتای مانگی شوباتدا یەکێک لەکۆمپانیا گەورەکانی دراو کە باوەڕپێکراوترین کۆمپانیابووە لە بازاڕی دۆلارەکەدا بە 25 ملێۆن دۆلارەوە مایەپوچبونی خۆی ڕاگەیاند.