شارەوانی سلێمانی 200 دۆنم زەوی بۆ دەگەڕێتەوە

شارەوانی سلێمانی
200 دۆنم زەوی بۆ دەگەڕێتەوە

ئەوزەویانەی
لەماوەی ڕابردودا دیاری کرابون بۆ پرۆژەی وەبەر هێنان و نیشتەجێبوون کە کاریان
لەسەر نەکراوە دەگەڕێندرێتەوە بۆ شارەوانی.

 

یوسف یاسین سەرۆکی
شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند” لەئەنجامی ئەو چاکسازیەی حکومەتی
هەرێم ڕایگەیاندووە و بە هاوکاری فەرمانگەی وەبەر هێنانی سلێمانی توانیومانە شەش
پارچە زەوی بگەڕێنینەوە کە دەکاتە 200 دۆنم زەوی بگەڕێنینەوە بۆ موڵکی
شارەوانی”

 

ڕاشیگەیاند”
پێشتر ئەو زەویانە لەلایەن حکومەتەوە دراون بە چەند کەسێک کەکاری وەبەر هێنانی
تێدابکەن بەڵام نەیانکرووە بۆیە بەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەن گەڕاوەتەوە بۆ
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی گەڕانەوەی ئەو زەویانەمان پێ باشبوو بۆ شارەوانی
سلیمانی تا خۆمان مامەڵەی پیوە بکەین”

 

ئاماژەی بەوەشدا
بەهۆی گەڕانەوەی ئەو زەویانە دەتوانین ئەو قەرزانەی لەسەرمانبووە بەپێدانی زەوی بە
هاوڵاتیان پێیان بدەین.

 

ئەوزەویانەی کە گەڕێندراونەتوە
بۆ شارەوانی سلێمانی دەکەوێتە ناوچەی قولەرەیسی و ئاوبارە و کانی گۆمە.