نرخی تازەکردنەوەی ساڵانەو وەرگرتنی پارەی ژینگەو رێگاوبانی بڵاوکرایەوە

ھاتووچۆی ھەرێم، نرخی بەناوکردن “تەحویل” کردنی ئۆتۆمبیلی “کرێ و تایبەت و بار”و ونبون و تازەکردنەوەو ژینگەو بەسەرچوونی راگەیاند.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێم “تەحویلکردنی” ئۆتۆمبیلی کرێ “پەنجاو حەوت ھەزار” دینارو ئۆتۆمبیلی تایبەت “سەدو پێنج ھەزار” دینارو ئۆتۆمبیلی بار “سەدو دە ھەزار” دینارە.

تازەکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبیل بۆ ھەرسێ جۆری ئۆتۆمبیل “چل ھەزار” دینارە، ھەروەھا بۆ بەسەرچونی ساڵانە “پانزە ھەزار” دینارە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێم، ژینگە پارێزی بۆ ئۆتۆمبیلی کرێ “پانزە ھەزار” دینارو ئۆتۆمبیلی تایبەت “دە ھەزار” دینارو ئۆتۆمبیلی بار “بیست ھەزار” دینارە، بەڵام بۆ رێگاوبان، ئۆتۆمبیلی کرێ “بیست ھەزار” دینارو ئۆتۆمبیلی تایبەت “دە ھەزار” دینارو ئۆتۆمبیلی بار “پەنجا ھەزار” دینارە.