خوێندکارانی پەیمانگای ھەڵەبجە سەردانی ژووی بازرگانی و پیشەسازی دەکەن

خوێندکارانی پەیمانگای بەبازاڕکردن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن.
خاوەر زەکی ھەناری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە خوێندکارانی پەیمانگای ھەڵەبجە بەشی بەبازاڕكردکرن.
 
لەکۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەری ژوور باسی لەسەر کاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد وەک کەرتێکی تایبەتی باوەڕپێکراو لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕۆڵی ھەیە لەڕێکخستنی کاری بازرگانی و پیشە سازی و پێدانی ڕاپۆرت و ڕای ژووری لەسەر قەیرانەکان و پێداویستیەکان.
 
باسی لەوەشکرد ڕۆڵی قوتابیانی پەیمانگای بازاڕگەری گرنگی خۆی دەبێت بۆ پێشخستنی کاری بازرگانان لە بەرەو پێشبردنی کارەکانیان.
 
لای خۆشیەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی خوێندکارانی کردو ھیوای سەرکەوتنی بۆخواستن تا لە پاشە ڕۆژدا بتوانن کاری بازرگانی لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکاندا بەرەو پێشبرەن بەو زانست و زانیاریانەی دەستیان دەکەوێت لەکاتی خوێندنیاندا و بازرگانان بتوانن سود لەو بەشە وەربگرن بەو زانیاریەی بەدەستی دەھێنن.
 لای خۆشیانەوە خوێندکاران کۆمەڵێک پرسیاریان لەسەر کاری بازرگانی و ژوور کردوو لەلایەن بەڕێوەبەرو سەرۆکەوە وەڵام درانەوە.