ئەگەر چی لەماوەكانی رابردوو پاتری نێو مۆبایلی گاڵاكسی كێشەی بۆ ئەو مۆبایلە دروست كردبوو، كەچی ئەمجارە كارگەیەكی ئەو پاترییە سووتا.
ئاژانسی شینخوای چینی بڵاویكردۆتەوە، لەبەشێكی بچووكی كارگەی دروستكردنی پاتری مۆبایلی گاڵاكسی سامسونگی كۆریای باشوور ئاگری گرتووە، بەڵام هەرزوو كۆنترۆڵ كراوە.
بەرپرسێكی ئەو كۆمپانیایە رایگەیاندووە، ئاگرەكە زیانی زۆری بەدواوە نەبووە، بەڵام بەشێك لەو بابەتانەی ئامادەكرابوون بۆ دروستكردن سووتاون، بەڵام هیچ زیانێكیشی بەدواوە نەبووە.
بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سووتانی بەشێك لەو كارگەیە لەدەمێكدایە كە نزیكە سامسونگ مۆبایلی گاڵاكسی هەشت نمایش بكات و بۆ ئەو مەبەستەش بەرواری كۆتایی مانگی ئازاری دیاریكردووە.