لەساڵی 2012 دا ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپی و ئەمریكا روبەروی گرفت و قەیرانی ئابوری بونەوە, لەو نێوەندا ژمارەیەك دەوڵەمەندی گەورەی جیهان كاریگەرییان لەسەر ئەو قەیرانە ئابوریانە هەبوو كە وەك دیارترین دەوڵەمەندەكانی جیهان لەمساڵدا دەستنیشان كران. ئەمەی خوارەوەش ناوی ژمارەیەك لەو دەوڵەمەندانەیە:
كارولس سلیم: دەوڵەمەندێكی گەورەی مەكسیكیە كە خاوەنی ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیاو دامەزراوەی زەبەلاحە.
بیل گیتس: دووەم دەوڵەمەندی جیهانە خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكیە.
وارن بافت: سێەم دەوڵەمەندی جیهانەو لە ئەمریكا دادەنیشێت.
لاكشمی میتال: دەوڵەمەندێكی هیندیە لە 15 حوزەیران 1950 لە دایك بووە.
پۆل ئالین: یەكێكی ترە لە دەوڵەمەندە ئەمریكیەكان كە دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفتە.
وەلید بن تەلال: كوری پاشای سعودیە یەكێكە لە دەوڵەمەندەكانی جیهان.