بەرێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای كرماشان ئاشكرایكردوە، بە بەهای زیاتر لە ملیارێك و 544 ملیۆن دۆلار، بڕی 4 ملیۆن و 761
هەزار تەن كاڵا و شمەك لەسنوورەكانی پارێزگاكەیانەوە هەناردەی دەرەوە كراوە.
خەلیل حەیدەری بەرێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای كرماشان بە ئاژانسی هەواڵی ئێرنا رایگەیاندوە، لە خاڵە سنوورییەكانی خوسرەوی و پەروێزخان و پاوە و شوشمێ بە بەهای 783 ملیۆن و 160 هەزار دۆلار،بڕی 3 ملیۆن و 46 هەزار و 462 تەن كاڵاو شمەك هەناردەكراوە.
وتیشی، جگەلەوەش بە بەهای 761 ملیۆن و 466 هەزار و 366 ملیۆن دۆلار بڕی 737 هەزار و 536 تەن كاڵاو شمەك لەرێگەی خاڵە سنوورییەكانی پارێزگاكەیانەوە هەناردەی بازاڕەكانی دەرەوەكراوە.
حەیدەری رونیشیكردۆتەوە، زۆربەی ئەو كاڵا و شمەكانە هەناردەی بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كراوە و بریتی بووون لە بەربوومی كشتوكاڵی و پێداویستی ناوماڵ و پاككەرەوە و مەوادی پلاستیكی و پەین.