حكومەتی هەرێم 15 ملیۆن دۆلار دەداتە كۆمپانیای گاڵف كیستون


 كۆمپانیای گاڵف كیستون ئاشكرایدەكات، بڕی 15 ملیۆن دۆلاری وەك حەقدەستی فرۆشتنی نەوتی مانگی رابردووی لە حكومەتی هەرێمی وەرگرتووە.

كۆمپانیای گاڵف كیستون لە بەیاننامەیەكدا كە لە پێگەی رەسمی خۆی بڵاویكردۆتەوە ئەوەی خستۆتەڕوو، وەك شایستەی دارایی فرۆشتنی نەوت لە كێڵگەی شێخان بۆ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2016 بڕی 15 ملیۆن دۆلاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دانوستاندنەكانیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت بۆ پاكتاوكردنی شایستەی داراییەكانیان بۆ مانگەكانی ئایار  تا  تشرینی دووەمی ساڵی 2016.