قایمقامی سلێمانی ھەوڵەکانی دەخاتەگەڕ بۆ باشکردنی ڕەوشی ھاوڵاتیان

قائیمقامی سلێمانی :سەرباری قەیرانەکان بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی خەڵک
 
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند سەرباری کاریگەری قەیران و بەربەستەکان بەڵام ھەموو ھەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک ھەنگاو گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەبەردنی کاروبارەکان کە ئامانج لێی خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی شاری سلێمانیەوە.
 
رۆژی دووشەممە ١٣.٢.٢٠١٧ لەمیانەی پێشوازی کردنی لە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگە حکومییەکان و چین و توێژە جیاکان کە بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە دەستبەکاربوونی سەردانیان کردبوو , ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی راگەیاند ھەموو ھەوڵ و توانایەکی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و کەمکردنەوەی قەبارەی ئەو قەیران و بەربەستانەی کە لەبەردەم ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیاندا دروست بووە.
 
راشیگەیاند لەم رووەوە ھەرچی پێویست بێت ھەنگاوی بۆ دەنێت و بەرنامەیەکی نوییان داناوە کە لەرێگەیەوە بتوانن ئەو ئەرکەی کە لەئەستۆیاندایە بەرامبەر بە خزمەتکردنی ھاوڵاتیان جێبەجێی بکەن .