وەزیری وزەی ئیمارات ڕایگهیاند، ئاستی پابەندبوونی وڵاتانی ئۆپیک بهڕێكهوتنیان بۆكهمكردنهوهی ههناردهی نهوت بەرزەو چاوەڕێی بەرزتریش دەکەن، بهپێی داتاكانی ئهو ڕێكخراوهش ڕێكهوتنهكه سهدا 90ی چووهته بواری جێبهجێكردنهوه.
سوهەیل محەمەد مەزروعی وەزیری وزەی ئیمارات ڕایگەیاند، ئاستی پابەندبوون بەرێکەوتنەکەی نێوان وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتی ناو ڕێکخراوی ئۆپیک و دەرەوەی ڕێکخراوەکە بۆ کەمکردنەوەی ههناردهی نهوت لەمانگی کانوونی دووەمى ڕابردوودا ئاستێکی بەرزبووە.
هەروەها وتی” چاوەڕێی پابەندبوونی زیاتر دەکەین لەمانگەکانی داهاتوودا”.
بەپێی ئەو داتایانەی ڕێکخراوی ئۆپیک بەکاریدەهێنێت بۆچاودێریکردنی ڕێکەوتنەکە و دەست ئاژانسی ڕۆیتەرز کەوتووە، وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک لەمانگی کانونی دووەمدا سەدا 90ی رێکەوتنەکەیان خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوەو ئەوەش “سەرەتایەکی بەهێزە” بۆ یەکەمین کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان و ههناردهی نەوت لەهەشت ساڵی رابردوودا.
رۆژی 10ی كانوونی یهكهمی ساڵی ڕابردوو ، بەرهەمهێنەرانی نەوت لە ڕێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیك كە 11 وڵاتن، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2001ەوە ڕێكەوتن بەهاوبەشی بەرهەمهێنان و ههناردهی نەوت سنوردار بكەن ئەوەش بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی كەڵەكەبوونی نەوتی خاو.
كۆتایی تشرینی دووهمی ساڵی رابردوو، ئەندامانی ڕێكخراوی ئۆپیك، گەیشتنە رێكەوتن لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەوەش یەكەمین رێكەوتنی لەو شێوەیەی ئەو وڵاتانەیە لەدوای ساڵی 2008ەوە.
بەپێی رێكەوتنەكە 14 وڵاتەكەی ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك 1.2 ملیۆن بەرمیل ههناردهی نەوتی رۆژانە كەم دەكەنەوەو بەوەش كۆی ئاستی ههناردهی ڕۆژانەی نەوتی ئەو وڵاتانە كەمدەبێتەوە بۆ 32.5 ملیۆن بەرمیل. رێكەوتنەكە دوای ئەوە هات كە سعودیە سازشی بۆ ئێرانی ركابەری كرد.
رێكەوتنەكانی وڵاتانی ئۆپیك و دەرەوەی ئۆپیك، رۆژانە ملیۆنێك و 800 هەزار بەرمیل هەناردەی رۆژانە كەمدەكاتەوە، بە جۆرێك دەرەوەی ئۆپیك 600 هەزار بەرمیل رۆژانە هەناردە كەمدەكەنەوەو وڵاتانی ئۆپیكیش ملیۆنێك و 200 هەزار كەمدەكەنەوە.
بەپێی رێكەوتنەكە كە لهكانوونی دووهمی ئهمساڵهوه چووهته بواری جێبەجێكردنەوە، عێراق ڕازیبووە بە كەمكردنەوەی 200 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.