تاوەكو ساڵی 2013 كە قەیرانی دارایی دروست نەبوبوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاسانكاری زۆری دەكرد بۆ ئەوەی جووتیاران خانوی پلاستیكی دروست بكەن، بەڵام ئێستا وەزارەتی كشتوكاڵ هیچ جۆرە هاوكارییەكیان ناكات و، جووتیارەكان خۆیان خەرجییەكانی لە ئەستۆدەگرن كە تێچووی هەرخانوویەكی پلاستیكی 3 هەزار دۆلارە.
رزگار محەممەد، بەرێوەبەری باخداری سلێمانی رایگەیاند: “ئێستا جووتیارێكی زۆر سەریان كردووەتە سەر دروستكردنی خانووی پلاستیكی كە ساڵانە بە هەزارەها تۆن تەماتە و خەیار و بیبەر بەرهەم دێنن، لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمەكانی ئەوان نایەڵین بەرهەمی دیكە بێتە پارێزگای سلێمانی”.
زیادبوونی رێژەی خانووی پلاستیكی لە هەرێمی كوردستان *ساڵی 2007، 227 خانووی پلاستیكی درووستكراون *ساڵی 2015 ژمارەیان گەیشتووەتە 10 هەزار خانووی پلاستیكی
*ساڵی 2017 ژەمارەكە گەیشتە 13 هەزار لە سنووری پارێزگای سلێمانی
ئێستا 8000 خانووی پلاستیكی هەن .
بەرهەمی خانووە پلاستیكییەكان
ساڵی 2016 بەمشێوەیە بووە:
خەیار 68 هەزار تۆن -تەماتە 1353 تۆن
بیبەر 111 تۆن.
ئەمساڵ زیاتر لە 2500 خانووی پلاستیكی لە هەرێمی كوردستان بە سەوزە چێندراوە
خاوەنی خانوە پلاستیكییەكان داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن لەكاتی پێگەشتنی بەرهەمەكانیان رێبگیردرێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەكی بۆ ئەوەی بەرهەمە نێو خۆییەكان ساخ بكرێنەوە.
سەرچاوە:ڕووداو