وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، له ئێستادا خاوه‌نی17 به‌نداون و شه‌شیان له‌م کابینه‌یه‌دا ته‌واوکراون، هه‌روه‌ها خاوه‌نی 91 پۆندن (له‌به‌نداو بچوکتره) که پێشتر 71 بووه و 20 پۆند له‌و ماوه‌یه دروستکراون.
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی حکومه‌تی هه‌رێمی ڕایگه‌یاند: به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی زیاد بوون و گه‌نم له ساڵی 2014 ئاستی به‌رهه‌م 844 هه‌زار و 585 ته‌ن بووه و له ساڵی 2016 بۆ یه‌ک ملیۆن و 686 هه‌زار و 784 ته‌ن زیادی کردووه.
وتیشى: گۆشتی مریشک 69 هه‌زار 568 ته‌ن بوه و بۆ 99 هه‌زار و 738 ته‌ن زیادی کردووه، به‌ڵام هێلکه‌ی خواردن له 48 هه‌زار و 200 ته‌نه‌وه بۆ 15 هه‌زار و 400 ته‌ن که‌می کردووه، هۆکاره‌که‌یشی بوونی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده بوو له 2015 که زۆربه‌ی په‌له‌وه‌ر له‌ناوبرا.
ئه‌وه‌شى وت: ” له ئێستادا خاوه‌نی 17 به‌نداوین و 6 یان له‌م کابینه‌یه‌دا ته‌واوکراون، هه‌روه‌ها خاوه‌نی 91 پۆندین که پێشتر 71 بووه و 20 پۆند له‌و ماوه‌یه درووستکراون”.
وه‌زیری کشتوکاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندییان داوه که بڕی 11 ملیۆن دۆلار بۆ ته‌واوکردنی 8 به‌نداو که له قۆناغی کۆتاییدان خه‌رج بکرێت.
وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داهاتی وه‌زاره‌ته‌که‌شی ئاشکرا کرد و ڕایگه‌یاند، ساڵی ڕابردوو 83 ملیار و 650 ملیۆن دینار داهاتی وه‌زاره‌ته‌که‌نان بووه و ئه‌و داهاته‌ش له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی جیاوازی کشتوکاڵی کۆ کراوه‌ته‌وه.