ئه‌مڕۆ 12-2-2017 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، پێشوازی كرد له سیداتی ولد شێخ ولد ئه‌حمه‌د عیشه باڵیۆزی مۆریتانیا له عیراق، كه سوپاسگوزاری و سڵاوی سه‌رۆكی مۆریتانیا محه‌مه‌د ولد عه‌بدولعه‌زیزی گه‌یاند به سه‌رۆك كۆمار له به‌رامبه‌ر ناردنی پیرۆزباییه‌كه‌ی به بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی مۆریتانیاوه.
سه‌رۆك كۆمار بایه‌خدانی عیراقی دووپاتكرده‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی مۆریتانیادا هه‌یه‌تی، تا هاریكارییه‌كانی له هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر بكات له‌ڕێی كۆمیته‌ی هاوبه‌شی عیراقی مۆریتانییه‌وه، ئاماژه‌شی كرد بۆ گرنگی هاریكاری ئه‌منی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییه‌كان له بواری قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆردا.
لای خۆشیه‌وه باڵیۆزی مۆریتانیا په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و فراوانكردنی بازنه‌ی هاریكاری له ته‌واوی بواره‌كاندا، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌ردوو گه‌لی برادا، هاوكات ئاماژه‌یكرد كه مۆریتانیا هه‌وڵده‌دات هه‌موو پشتیوانییه‌كی عیراق بكات له‌میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئێستای كۆنگره‌ی باڵای عه‌ره‌بی له چوارچێوه‌ی داكۆكیكردنی له هه‌موو مه‌سه‌له عه‌ره‌بییه‌كان له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.