د.فازڵ نەبی) بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرای دەكات، حكومەتی هەرێمو بانكی ناوەندی عیراق رێككەوتوون لەسەر كردنەوەی لقی بانكی ناوەندی لە هەولێرو سلێمانیو ئامادەكاریەكانیش بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێكردوە.
(فازڵ نەبی) لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی رایگەیاندوە، كردنەوەی دوو لقی بانكی ناوەندی عیراق لە هەرێمی كوردستان هەندێك رێوشوێنی ماوە بگیرێتەبەر. وتیشی، حكومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی پیشانداوە هەموو ئاسانكاریەك بكات، بۆ ئەوەی بانكی ناوەندی عیراق لقەكانی خۆی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە، بەتایبەت كە هەردوو لقی بانكی ناوەندی هەرێم لە هەولێرو سلێمانی بەبانكی ناوەندی بەغداوە پەیوەست بكرێن.
بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەگەر لقی بانكی ناوەندی عیراق لە هەرێمی كوردستان بكرێتەوە، زۆر شت بەدوای خۆیدا دەهێنێتو دەست پێشخەریەكی باش دەبێت بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.