كه‌رتى تایبه‌ت، له زۆربه‌ى ولاتانى جیهان، به‌ته‌واوى شوێنى حكومه‌ته بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ى گرتۆته‌وه كه ده‌شتوانێت هه‌مان رۆڵى حكومه‌ت (كه‌رتى گشتى) ببینێت له به‌ره‌و پێشچونى وڵات، له هه‌مان كاتیش‌دا كه‌رتى گشتى حكومه‌ت چاودێرێكى به‌هێزه به‌سه‌ر به‌سه‌ر جوڵه‌ى ئه‌و كه‌رته‌وه، هه‌ربۆیه له زۆربه‌ى ئه‌و نوشوستانه‌ى به‌سه‌ر حكومه‌تیشدا دێن كه‌رتى تایبه‌ت راسته‌وخۆ ده‌توانێت رۆڵ ببینێت‌و قورسایى ئه‌و كۆسته له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌م بكاته‌وه.
ئێستا له كوردستاندا، زیاتر له سێ ساڵه له قه‌یرانێكى داراییداین، ئه‌و رێگه‌یانه‌شى گیروانه‌ته‌به‌ر هیچ كاریگه‌ریه‌كى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه دروست نه‌كردووه، به‌تایبه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و زیادكردنى هه‌ندێك رسومات‌و فرۆشتنى نه‌وتى ژێر زه‌وى به پاره‌ى پێشوه‌خت. هه‌ربۆیه ده‌پرسین هاوشێوه‌ى وڵاتانى دیكه، ئایا كه‌رتى تایبه‌ت ده‌توانێت رۆڵ ببینێت له كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌یرانى داراییدا؟.
هه‌رچه‌نده له كوردستان لاف‌و گه‌زاف به كه‌رتى تایبه‌ته‌وه لێده‌درێت‌و هاوشانى ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش بازاڕى ئازادیش به‌كاردێت، به‌ڵام راسته‌وخۆ وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه كه كه‌رتى تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه نابێت كه پشتى پێبه‌سترێت له تێپه‌ڕاندنى قه‌یراندا، به‌ڵاكه هه‌ر ئه‌وان نین به‌ڵكو حكومه‌تیش لایه‌نێكه.
له‌هه‌ر وڵاتێكدا كه‌رتى تایبه‌ت گه‌شه‌یه‌كى به‌رچاوى هه‌بوو، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داخوازى‌و پێداویستى گوزه‌ران‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و خێرایی له راپه‌راندنى كاره‌كان بێت، ئه‌وه نیشانه‌ى به‌هێزى‌و گه‌وره‌ى كه‌رتى گشتییه كه حكومه‌ته، كه‌وایكردووه كه‌رتى تایبه‌ت به‌هێز بێت‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا چاودێرێكى تونده به‌سه‌ریه‌وه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا كێبڕكێ ده‌كات له‌گه‌ڵیدا به‌تایبه‌ت له بوارى ته‌كنه‌لۆژیا، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێت، بۆیه له‌م باره‌دا به‌رپرسیارێتى گه‌وره له‌سه‌ر شانى حكومه‌ته، بۆیه ده‌بێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا‌و بگره زیاتریش كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت كارابێت.
له‌كوردستاندا، شتێك نییه به‌ناوى كه‌رتى گشتى، ئه‌وه‌ى كه‌هه‌بووه، وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بون كاره‌كانیان راپه‌ڕاندووه‌و هێنده‌ى له چوارچێوه‌یه‌كى بچوكدا بوون هێنده به‌هێز نه‌بوون بۆ دروستكردن‌و هاندانى كه‌رتى تایبه‌ت، ته‌نها مامه‌ڵه‌یه‌كى رۆتینى رۆژانه به‌رێخراوه، ده‌نا له‌ماوه‌ى 25 ساڵى رابردوودا، كامه به‌رهه‌مى ئه‌و كه‌رته گشتییه بووه.
نزیكه‌ى 15 ساڵ به‌ر له ئێستا، ته‌كنه‌لۆژیاى په‌یوه‌ندى له‌كوردستاندا سه‌رى هه‌ڵداوه‌و له رێگه‌ى كۆمپانیایه‌كى سه‌ره‌كى‌و ئێستاش له‌رێگه‌ى چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه، خزمه‌تگوزارى مۆبایل پێشكه‌ش ده‌كرێت، هیچ كاتێك ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى‌و شێوازى خزمه‌تگوزاریی حكومه‌ت له‌و كۆمپانیایانه پێشكه‌وتووتر نه‌بووه، بگره نزیكیش نه‌بووه له نیوه‌ى‌و هه‌رگیز نه‌یتوانیوه كاریان لێبكات به‌ڵكو ئه‌وان كاریگه‌ر بوون، ته‌نانه‌ت له‌م قه‌یرانه‌دا، كۆمپانیاكان بڕیاریانداوه كه نرخ دابه‌زێنن، نه‌ك حكومه‌ت ناچاریان بكات.
ئه‌مه ته‌نها نمونه‌یه‌كه، له‌سه‌ر لاوازى حكومه‌ت (كه‌رتى گشتى )، له‌به‌رده‌م كه‌رتى تایبه‌تدا، كه‌وا ده‌كات حكومه‌ت بچێته ژێر ركێفیه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌رتێكى گشتى به‌هێزت نه‌بێت هه‌رگیز نا‌توانیت، قسه له‌سه‌ر كه‌رتێكى تایبه‌تى كارا بكه‌یت.
زۆربه‌ى كات، له‌كوردستاندا وه‌ها قسه له‌سه‌ر كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كرێت، كه‌بریتیووه له ژماریه‌كى زۆر له كۆمپانیا، له‌كاتێكدا به بڕێك پاره‌ى دیاریكراو و به‌ژماریه‌ك كه‌سى كه‌م ده‌توانرێت كۆمپانیا دروست بكرێت به‌ڵام ئایا له رووى كردارییه‌وه چه‌ند كۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه‌كانیان، گرنگ بووه.
ئێمه له كوردستان به‌ته‌نها ئه‌زمونمان نییه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى مۆبایل هه‌رچه‌نده خزمه‌تگوزاریه‌كانیان له رۆڵ‌و چاودێرى حكومه‌تیش باشتربێت. كۆمپانیا هه‌یه‌و له‌كه‌رتى تایبه‌ت كارده‌كات‌و سه‌رمایه‌كه‌شى خه‌یاڵیه، به‌ڵام به‌ڵابووه به‌سه‌ر ئابوورى هه‌رێمه‌وه.
له‌ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا‌و به دیاریكراوى له ئیداره‌ى سلێمانى‌و دواتریش یه‌كگرتنه‌وه‌ى حكومه‌ت، وه‌به‌رهێنان، په‌ره‌ى سه‌ند، به‌تایبه‌ت وه‌به‌رهێنانى خانوبه‌ره، كه زۆر كه‌س به پێشكه‌وتنى كه‌رتى تایبه‌ت‌و وه‌به‌رهێنان ناوى ده‌به‌ن، كه دروست ئه‌مه وه‌ها پێناسه ده‌كرێت، بۆ دروستكردنى خانوو، حكومه‌ت زه‌ویت ده‌داتێ، مه‌جالت نییه یاخود سه‌لیقه، لایه‌نێكى دیكه بۆت دروست ده‌كات، پاره‌كه‌ت كه‌مه، حكومه‌ت یاخود ئه‌و لایه‌نه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات، ده‌یخاته‌سه‌رو به بێ سوود وه‌ریده‌گرێته‌وه، ئه‌مه ناونانرێت به‌هێزى كه‌رتى تایبه‌ت، ته‌نها كارێكى بیناسازى ئاساییه.
ئه‌م كه‌رته له داتاكانى حكومه‌تدا زیاتر له‌نیوه‌ى سه‌رمایه‌ى وه‌به‌رهێنانى به‌رده‌كه‌وێت، وه‌به‌رهێنانى كه‌رتى تایبه‌ت بریتییه له ئه‌نجامدانى پرۆژه‌یه‌ك كه به‌رهه‌مداربێت‌و سوڕى سه‌رمایه‌و خستنه‌سه‌ركارى به‌رده‌وام له خۆبگرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، ئه‌م كارانه نمونه‌ییه‌كى جوان نه‌بووه له كه‌رتى تایبه‌ت، به‌ڵكوى خراپى كوالێتى‌و به‌رزى نرخ، هه‌میشه جێگه‌ى نیگه‌رانى هاوڵاتیان بووه‌و حكومه‌تیش چاودێركى لاوازبووه، كێشه‌ى ئه‌م كه‌رتى خانوه‌به‌ره‌یه دواى 10 ساڵى دیكه ده‌رده‌كه‌وێت كه چ پرۆژیه‌ك جێبه‌جێكراوه. هه‌رچه‌نده پرۆژه‌كانى كه‌رتى چیمه‌نتۆ‌و ئاو له‌ناو وه‌به‌رهێناندا تا راده‌یه‌كى باش جێگه‌یان دیاره، به‌ڵام به‌ته‌نها ناتوانن نوێنه‌رایه‌تى باشیى كه‌رتى تایبه‌ت بكه‌ن،چونكه ده‌بێت ته‌واوكاریی بن.
نمونه‌یه‌كى دیكه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت، به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بایه، له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه رابردووا، نیگه‌رانییه‌كى زۆر هه‌بوه له‌كاره‌با، له نوێترین راپۆرتدا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، حكومه‌ت خۆى ساڵانه 3 ملیار دۆلارى داوه‌ته كۆمپانیایه‌كى ئه‌هلى بۆ دابینكردنى كاره‌با، كه‌چى ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت كاره‌با نه‌بۆته 24 سه‌عات، ئه‌گه‌ر كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ته بۆچى حكومه‌ت به‌وجۆره ته‌مویلى كردووه.
نمونه هێنانه‌وه له سه‌ر كارى كه‌رتى تایبه‌ت‌و رۆڵیان له ئابوورى هه‌رێمدا زۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت له‌م قه‌یرانه‌دا ناكرێت به‌ته‌واوى پشت به كه‌رتى تایبه‌ت ببه‌سترێت بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى دارایی، هه‌رچه‌نده ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه كه كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت پاره‌یان به‌قه‌رزداوه‌ته‌وه حكومه‌ت.
كه‌رتى تایبه‌ت، خۆیان بونه‌ته به‌شێك له قه‌یرانى دارایی، واته ئه‌گه‌ر حكومه‌ت گیرۆده‌ى كه‌متوانایی هاتبێت له پێدان موچه، ئه‌وا له‌ناو كه‌رتى تایبه‌تدا، به‌تایبه‌ت كۆمپانیاكانى به‌ڵێنده‌رایه‌تى به‌شێكیان مایه‌پوچببون‌و هه‌زاران كه‌سیان له كار ده‌كردووه، هه‌ربۆیه به مه‌ترسی ده‌ركه‌وتوون نه‌ك چاره‌سه‌ر.
سه‌رنجى كۆتایی
له ئێستادا یاخود دواى تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه، ده‌بێت كارى یه‌كه‌مى حكومه‌ت، به‌هێزكردنى تواناكانى كه‌رتى گشتى بێت‌و له ژێر سایه‌ى ئه‌و كه‌رته چالاكه‌دا پرۆسه‌ى به‌تایبه‌تیكردن ده‌ست پێبكات‌و وابكات كه‌رتى تایبه‌ت بكه‌وێته سه‌رپێى خۆى‌و كوالێتى‌و باشیه‌كانى ئه‌و كه‌رته كێبڕكێییه‌كى دروست به‌دى بهێنێت، هه‌روه‌ها بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى‌و كه‌رته‌كانى پیشه‌سازى‌و كشتوكاڵ ئامانجى له پێشینه‌ى بێت.
تا دێت قه‌یرانى دارایى هه‌رێم ته‌شه‌نه‌ده‌ستێنێت‌و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵیدا پرسى چاره‌سه‌رى ئه‌و قه‌یرانه لاوازه‌و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه له‌ماوه‌ى رابردوودا نراون كاریگه‌رى ئه‌وتۆیان نه‌بووه بۆ تێپه‌ڕاندنى.
حكومه‌تى هه‌رێم كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوى ناوه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى چاره‌سه‌ر بكات، له‌ناویشیاندا فرۆشتنى پێش وه‌خته‌ى نه‌وتى ژێر زه‌وى‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و دانانى كۆمه‌ڵێك رسومات‌و ….هتد، كه هه‌ریه‌كه له‌مانه پێده‌چێت كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه.
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه قسه‌وباسى زۆرى لێوه ده‌كرێت، بابه‌تى كه‌رتى تایبه‌ت‌و كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه.
یوسف عومه‌ر ره‌شید– گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی