کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ی شوباتی ٢٠١٧ لە هۆڵی تەوار ناوەندی حەوت ڕەنگە پیشانگەیەکی ئیشی دەستی دەکاتەوە.
ئەم پیشانگەیە تایبەتە بۆ ئەو کارە دەستیانەی بۆ خۆرازاندنەوەی ژنان بەکاردەهێنرێن.
بەختیار سەعیدی بەڕێوەبەری ناوەندی حەوت ڕەنگە ڕایگەیاند: “ئێمە ئەم پیشانگەیەمان بەمەبەست خستۆتە ڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) کە رۆژێکی عاشقانەی خۆشەویستی و جوانی و پێکەوە ژیانە تاهەموو لایەك جوانکارییە کوردییەکان ببینن و بۆ ڕازاندنەوەی خۆیان و ژیانیان بەکاریبهێنن”.