بەپێی بریارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لەمەودوا ماوەی مانەوەی گەشتیارانی بیانی لە هەرێم بۆ تەنها (15) رۆژ كەم دەكرێتەوەو بریارەكەش لەسەرەتای ئەم مانگەوە كاری پێ دەكرێت.
لەوبارەیەشەوەو بەپێی وێنەیەكی ئەو نووسراوە كە بۆ خاڵی سنوری باشماخ
نێدراوە هەر گەشتیارێك یان هاوڵاتیەكی ئێرانی و توركی بەنیازبێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكات ئەوا لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕی (25) هەزار دینار تەنها بۆی هەیە ماوەی (15) رۆژ لە هەرێمدا بمێننەوە ئەمە لەكاتێكدا پێش گەشتیاران بەهەمان برە پارە دەیانتوانی بۆ ماوەی یەك مانگ لە هەرێمدا بمێننەوە.