ئۆتۆمبێله‌كانی كۆمپانیای ڤۆلكس ڤاگن – ی ئه‌ڵمانی له ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی جیهان پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێل بوون، به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌ی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانی بۆ ساڵی 2016 گه‌یشتۆته 10.3 ملیۆن ئۆتۆمبێل به ڕێژه‌ی زیادبوونی 3.8 ی سه‌دی له ساڵه‌كه‌دا، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین كۆمپانیا كه‌له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌و رێژه‌یه له ئۆتۆمبێل فرۆشتبێت.
له لایه‌كی تریشه‌وه كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ده‌ستدانی پله‌ی یه‌كه‌می له‌فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانیدا ئاشكرا كرد‌و رایگه‌یاند: بۆ ساڵی 2016 پێگه‌ی یه‌كه‌می خۆمان له‌ده‌ستداوه كه چه‌ندین ساڵه ئۆتۆمبێله‌كانمان له‌سه‌ر ئاستی جیهان پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێل بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمپانیای تویۆتادا ئاماژه به ژماره‌ی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانی كراوه، كه بۆ ساڵی ڕابردوو 10 ملیۆن و 175 هه‌زار ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش سه‌رجه‌م لقه‌كانی كۆمپانیاكه‌ش ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه رێژه‌ی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانی تویۆتا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.2 به‌رزبۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئۆتۆمبێله‌كانی ڤۆلكس ڤاگن پڕفرۆش‌ترین بوون.