دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له عیرفان مه‌حمود ئه‌لحه‌یالیی وه‌زیری به‌رگریی به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازیی كه پێكهاتبوو له ژماره‌یه‌ك گه‌وره فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی و ئاماده‌كارییه‌كانی ئێستا بۆ رزگاركردنی لای راستی شاری موسڵی له‌گه‌ڵدا باسكرد .
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم پشتیوانیی ته‌واوی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی و هێزه‌چه‌كداره‌كان دوپاتكرده‌وه، سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانیانی دژی تێرۆر به‌رز نرخاند، ئاماژه‌یكرد بۆ پێویستیی به‌ره‌وپێش بردنی هه‌نگاوه‌كان بۆ بنیاتنانی سوپایه‌كی نیشتمانیی عیراقیی گه‌شه كردوی پیشه‌یی و بۆ عیراق بێت و جێگه‌ی گروپ گروپێنه‌ی ته‌سكی تیادا نه‌بێته‌وه و بتوانێت هاوڵاتییان بپارێزێت بێ هیچ جیاوازییه .
وه‌زیری به‌رگرییش به‌چڕیی گۆڕانكارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئێستای موسڵ به‌گشتیی پارێزگای نه‌ینه‌وا خسته‌ڕوو، نیاز و بڕیاری سه‌ربازه قاره‌مانه‌كانمانی دوپاتكرده‌وه بۆ تێكشكاندنی تاقمی داءش و له‌ناوبردنی تاقمه تێرۆریسته‌كانی تر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامیی بۆ هاوڵاتییان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا ، پشتییوانیی به‌رده‌وامی سه‌رۆك مه‌عسومیشی بۆ هێزه‌چه‌ككداره‌كانمان و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی گه‌له‌كه‌مان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تێرۆر دا به‌رز نرخاند .
له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا له میانه‌ی پێشوازیكردنی له جه‌بار ئه‌ل لعیبی وه‌زیری نه‌وت سه‌رۆك كۆمار رایسپارد كه په‌له بكرێت له به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵاوتگانه‌ی كه به‌هۆی تاوانی تێكده‌رانه و تاڵانكاریی چه‌ته تیرۆرسته‌كان له‌كاركه‌وتون .
هاوكات پێویستی جێبه‌جێكردنی سوته‌مه‌نی ته‌واو بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌بای دوپاتكرده‌وه تا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ هه‌موو پارێزگاكان زیاتر بێت، داواشی كرد به‌شه سوته‌مه‌نی بۆ ئه‌و پارێزگایانه زیاتر بكرێت كه ئێستا زۆر پێویستیان پێیه له‌وانه سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و موسڵ و سه‌لاحه‌ددین .
وه‌زیری نه‌وتیش پرۆژه و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له بواری به‌رهه‌مهێنان دا خسته‌ڕوو، دوپاتیشیكرده‌وه كه پلانی نوێ له ئارادایه بۆ گه‌شه‌پێدانی پاڵاوتگه‌كان و پیشه‌سازیی نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واری تاوانی ماڵوێرانكاریی چه‌ته‌كانی داعش كه ژماره‌یه‌ك بیره نه‌وتیان سوتاندوه، ئاماژه‌یشیكرد بۆ پلانه كانی ئاینده‌ی وه‌زاره‌ت به ئامانجی به‌دیهێنانی خۆژێنیی له پیشه‌سازیه‌كانی نه‌وت ، ئه‌و ده‌سته‌كه‌وتانه‌یشی باسكرد كه به‌دیهاتون له بواری كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌ده‌ره‌وه.
سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم دوپاتیكرده‌وه ،پێویسته وه‌زاره‌تی نه‌وت گه‌شه بدات به په‌یوه‌ندیی هاریكاریی و پلانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش به تایبه‌تیی له بواری پیشه‌سازیی پێشكه‌وتو و گه‌شه‌كردوی نه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی رێكخراوی ئۆپێك، سه‌رباری جیاوازیی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان له‌پێناوی به‌هێزكردنی پێگه‌ی عیراق له نێوده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌مهێنه‌ری په‌ترۆڵ،پشتیوانیی ته‌واویشی نیشاندا بۆ وه‌زاره‌ته‌كه و پرۆژه‌كانی .