سلێمانی: هاووڵاتیان له‌ به‌نزینخانه‌كاندا بۆ كڕینی 20 لیتر نه‌وت سه‌ره‌یان گرتووه‌


به‌هۆی دابه‌ش نه‌كردنی نه‌وتی سپی و گران بوونی نرخه‌كه‌ی، هاووڵاتیانی شاری سلێمانی له‌ به‌نزینخانه‌كان بۆ كڕینی ده‌به‌یه‌كی بیست لیتری نه‌وت، سه‌ره‌یان گرته‌وه‌.  

ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌ڵێن: پاره‌ی كرینی به‌رمیلێك نه‌وتیان نیه‌ و ناچارن به‌قەرزیش بێت ده‌به‌یەک نه‌وت بكڕن. 

به‌ووته‌ی پاریزگاری سلێمانیش هیچ بڕه‌ نه‌وتێكیان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌شته‌وه‌ و  نه‌وتیان نیه‌ تا به‌ هالاَتیانی بده‌ن.