هاوكارییەكانی بەرلین بۆ عیراق یەك ملیار یۆرۆ تێدەپەڕێنێت


رۆژنامەیەكی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت هاوكارییەكانی ئەڵمانیا
بۆ

عیراق  لەمساڵدا
زیاتر لە یەك ملیار یۆرۆ زیاتر دەبێت. 

رۆژنامەی راینیچە پۆست –ی ئەڵمانی لەژمارەی رۆژی پێنج شەممەیدا ئاماژەی بەوەكردووە یارمەتییەكانی ئەڵمانیا بۆ عیراق لەماوەی ئەمساڵ یەك ملیار یۆرۆ تێدەپەڕێنێت.

 رۆژنامەكە بڵاویكردۆتەوە: لەوەڵامی پرسیارێكی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی پارتی سەوز لەناو پەرلەمانی ئەڵمانیا،سەبارەت بەو هاوكارییانەی پێشكەشی عیراقی كردووە، حكومەتی ئەڵمانی رایگەیاندووە:لەرێگەی وەزارەتە جیاجیاكانی حكومەتی ئەڵمانییەوە لەماوەی  ئەم سێ ساڵەی دواییدا بەبڕی 790 ملیۆن یۆرۆ پرۆژەی مرۆیی لەعیراق ئەنجامدراوە.

وەك رۆژنامە ئەڵمانییەكە ئاماژەی پێكردووە، لەرووی زۆری پێشكەشكردنی هاوكارییەكان، حكومەتی ئەڵمانیا  لەئێستادا لەپلەی دووەمی ئەو وڵاتانایە زۆرترین هاوكارییان پێشكەش بە عیراق كردووە. 

راشیگەیاندووە”حكومەتی ئەڵمانی بەبڕی 94 ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ هاوكاری سەربازی پێشكەش بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە  بەئامانجی پڕچەككردن و  مەشقكردن بە پێشمەرگە.