کوردستان گۆشتی مریشکی 10 پارێزگای ئێران دابین دەکات


سەرۆکی رێکخراوی جیهادی کشتوکاڵیی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەم پارێزگایە گۆشتی مریشکی 10 پارێزگای وڵات دابین دەکات.  

 لە شاری سنە ناوەندی پارێزگای کوردستان محەمەد کەریم زولفەقاری وتی: پیشەسازیی مریشک پاش نەوت پڕبەها و بزێوترین پیشەسازییە لە ئێراندا.

ڕاشیگەیاند کە ئێران بە بەرهەمهێنانی دوو میلیۆن تەن گۆشتی مریشک لەم بوارەدا گەیشتۆتە ئاستی خۆبژێوی .  

زولفەقاری پێگەی پارێزگای کوردستان لە بەخێوکردنی مریشک و دابین کردنی گۆشتی مریشک لە ئاستی ئێرانی بە شیاو ناوبرد.

ناوبراو لەمبارەیەوە زیاتر وتی: کوردستان لە ئێستادا توانای وەبەرهێنانی 100 تەن گۆشتی مریشکی هەیە.

ئەم بەرپرسەی بواری کشتوکاڵ لە کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە بەخێوکردنی مریشک لەم پارێزگایە هەلی کاری بۆ 13 هەزار کەس ڕەخساندووە.

وتیشی: لە ئێستادا کوردستان گۆشتی مریشکی 10 پارێزگای ئێران دابین دەکات.

 جام کوردی