قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە دوای بەسەراگرتنی لەلایەن لیژنەكانەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی 33 تۆن و هەشت سەد كیلۆگرام موادی بەسەرچوو لەناوبراوە.
خالید محەمەد سەرۆكی لیژنەی لەناوبردن لە قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند:” لیژنەكەمان لە ڕێكەوتی 1/1 بۆ 31/1 /2017 لە دوای دەست بەسەراگرتنی 33800 كیلۆگرام مواد و خۆراكی بەسەرچوو كە پێكهات بوو لە خواردن و خواردنەوە و شیری مناڵ و موادی پاككەرەوە و توتنی نێرگەلە لە دوای پشكنین و بەدواچوون دەركەوتووە شیاوی بەكارهێنان نین بۆیە بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و لیژنەی باڵا لە پێناوی گیانی هاوڵاتیان لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی لەناوبراوە”.
دەربارەی موادە لەناوبراوەكان سەرۆكی لیژنەی لەناوبردن ووتی : بەهۆی هۆشیاری هاوڵاتیان و هەستكردن بە بەرپرسیاری خاوەنی كۆمپانیاكانو بازرگانان لیژنەكان ئاگادار دەكەنەوە لە هەبوونی موادی بەسەرچوو.