كارگەیەكی دروستكردنی سندوقی پلاستیك لە پێنجوێن كرایەوە


لەسنوری ناحیەی گەرمك، كارگەیەكی دروستكردنی سندوقی پلاستیكی بۆ هەڵگرتنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان كرایەوە.

وەك خاوەنی ئەو كارگەیەش دەڵێت: بەهۆی بوونی خواستێكی زۆر لەسەر ئەو جۆرە كاڵایە، بەتایبەت لە كاتی پێگەیشتنی بەروبومە كشتوكاڵیەكاندا، كارگەكەیان كردۆتەوە‌و لە ئێستادا رۆژانە توانای دروستكردنی نزیكەی 2 هەزار دانە سندوقی پلاستیكی هەیە، ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر ئەو جۆرە كاڵایە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە دەكرا.

خاوەنی كارگەكە داواش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، كە پاڵپشتی بكەن‌و رێگە نەدەن ئەو جۆرە كاڵایە لە دەرەوە هاوردە بكرێت.