بەرهەمی پەتاتە لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 213 هەزار تۆن

بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵ پێشبینی دەكات بۆ وەرزی بەهارەی چاندنی پەتاتە لە هەرێمی كوردستان كە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەكات، جووتیاران زیاتر لە 15 هەزار تۆن پەتاتە بچێنن، بەو هۆیەشەوە بەرهەمی پەتاتە لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی دیكەی پێوانەیی تۆمار بكات.
 
لە هەرێمی كوردستان، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، گرنگی زۆر بە چاندن و بەرهەمهێنانی پەتاتە دەدرێ. بەجۆرێك لەماوەی 8 ساڵی رابردوودا بەرهەمی پەتاتە لە 12 هەزار تۆنەوە بۆ 213 هەزار و 356 تۆن زیادی كردووە.



بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، 675 جووتیار لە هەرێمی كوردستان، ساڵانە بەدەیان هەزار دۆنم زەوی بە پەتاتە دەچێنن. هەروەها كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بە هێنانی بنەتۆ بە تایبەتی لە هۆڵەنداوە، رۆڵێكی بەرچاویان لە گەشەپێدانی ئەو بەرهەمەدا هەبووە.
 
بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ، ساڵی رابردوو بەرهەمی جووتیاران گەیشتە 213 هەزار و 356 تۆن، ئەم بڕەش دوو هێندەی پێویستیی هەرێمی كوردستانە بەو بەرهەمە، بەڵام بەهۆی نەبوونی كۆگای ساردكەرەوە و ساغنەبوونەوەی بەرهەمەكە لە بازارەكانی ناوخۆ، بەشی زۆری بەرهەمی جووتیاران هەناردەی شارەكانی عێراق دەكرێت، بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانیش لە مانگی تشرینی دووەم تاوەكو ناوەڕاستی مانگی ئایار هەرێمی كوردستان پشت بە پەتاتەی بیانی دەبەستێت‌.
 
سەمیر ئیسماعیل، بەڕێوەبەری باخداری و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پەتاتە لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دەڵێت “چەند ساڵێكە لە بەرهەمی پەتاتەدا گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی، بەڵام گرفتی سەرەكیمان ئەوەیە لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەم، خواردنی پەتاتە لە كوردستان لە نزمترین ئاستدایە، بۆیە نرخەكەی دادەبەزێ، هەر لەبەر ئەوەش جووتیاران بەرهەمەكانیان لە بازاڕەكانی كوردستان بۆ ساغ نابێتەوە بەهۆی نەبوونی كۆگای پێویستیش بۆ هەڵگرتن، ناچار بەرهەمەكانیان دەنێرنە شارەكانی عێراق”.



كۆمپانیای كوردستان هۆڵەند (K.H) بریكاری سەرەكیی كۆمپانیای (HZPC)ی هۆڵەندییە لە هەرێمی كوردستان و عێراق، ساڵانە بەهێنانی بنەتۆی هۆڵەندی، هاوكاریی وەزارەتی كشتوكاڵ و جووتیاران دەكات، بۆ وەرزی بەهارەی ئەمساڵ، 11 هەزار تۆن تۆوی پەتاتەی لە شەش جۆری پەتاتە لەسەر خواستی جووتیاران هێناوە.
 
پەتاتەی خۆماڵی و هاوردە و بڕی بەكاربراو (بە تۆن)  لە 7 ساڵدا:



ساڵ    خۆماڵی      هاوردەبڕی   بەكاربراو
 2009   11.767       84.900     84.900
 
2010 28.32966.24694.575
 
2011 61.57480.572142.146
 
2012 80.62454.416135.040
 
201389.00174.019163.020
 
2014123.33456.953180.287
 

2015150.38380.069230.452

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
سەرچاوە: ڕووداو