زیاتر له(20) هه‌زار پیاو له‌هه‌رێم سامانه‌كانیان له‌سه‌رووی یه‌ك میلۆن دۆلاره‌وه‌یه
نزیكه‌ی (10) هه‌زار كه‌سیان سه‌روه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌رووی پێنج ملیۆن دۆلاره‌وه‌یه
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سه‌دان ملیۆنێری پیاو له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ملیۆنێرێكی ژن له كوردستاندا نیه، به‌پێی وته‌ی یاسین مه‌حمود وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان: چه‌ند ژنێكی وه‌به‌رهێن‌و بازرگان‌و به‌ڵێنده‌ر له‌هه‌رێمی كوردستاندا، به‌تایبه‌ت له‌شاری هه‌ولێر دروستبوون‌و مۆڵه‌تییان وه‌رگرتووه.
یاسین مه‌حمود بۆ سایتی ناوخۆ وتیشی: به‌داخه‌وه تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی هیچ ئامارێكی وا له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ژنێكی ملیۆنه‌ر هه‌بێت‌و داهاته‌كه‌ی له‌سه‌رووی پێنج ملیۆن دۆلاره‌وه بێت، به‌ڵام له‌شاری هه‌ولێر ژن هه‌یه مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی وه‌رگرتووه، كه پرۆژه‌كه‌ی به‌بڕی(10) ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام نازانرێت سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ی چه‌نده، به‌ڵام زیاتر له(20) هه‌زار پیاو له‌هه‌رێمی كوردستاندا سامانه‌كانیان له‌سه‌رووی یه‌ك میلۆن دۆلاره‌وه‌یه.
وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاشكراشیكرد، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی(10) هه‌زار كه‌سیان سه‌روه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌رووی پێنج ملیۆن دۆلاره‌وه‌یه، له‌و ده هه‌زاره‌ش (2750 – 2800) كه‌سیان له‌شاری سلێمانین.
باسی له‌وه‌ش كرد، له‌هه‌رێمی كوردستاندا، نزیكه‌ی(20) كه‌سی ملیارده‌ر هه‌یه، چی تاك بێت یان كۆمپانیا یان وه‌به‌رهێن، چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێكیش هه‌یه، كه سامانه‌كه‌یان له‌سه‌رووی دوو ملیار دۆلاره‌وه‌یه.
یاسین مه‌حمود، جه‌ختی كرده‌وه، زۆربه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری زاخۆن، چونكه زاخۆ یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندی زۆر گه‌وره‌ی له‌خۆگرتووه، دوای ئه‌ویش شاری دهۆك دێت.