چه‌ند مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئابووری سلێمانی ئاشكرا دەکرێت

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هۆشداری‌ ده‌دات له‌وه‌ی‌ كه‌ سلێمانی‌ سزای‌ سیاسی‌ دراوه‌ و په‌راوێز خراوه‌. 

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح دەڵێت: ناهێڵن نەوت و غاز لە سنوری سلێمانی بەرهەم بێت، رۆژانە کۆمپانیاکان ئیفلاس دەکەن، وێنەیەکیان لای خەلک دروستکردوە کە ڕقیان لە سەرمایەداران و بازرگانان بێت، لەکاتێکدا کە سەرمایەداران‌و بازرگانانی ئەم وڵاتە پێویستە جیگەی بایەخ بن چونکە گەورەترین کۆڵەکەن بۆ پێشکەوتنی  کۆمەڵگا.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح باسی‌ له‌وه‌ش كرد “به‌ به‌ڵگه‌وه‌ لایه‌تی‌ له‌ چه‌ندین لاوه‌ سته‌م له‌ سلێمانی‌ كراوه‌، ئێستاش ده‌یانه‌وێت كارگه‌كانی‌ چیمه‌نتۆ و ئاسن له‌و شاره‌ دابخرێن”.