وەزارەتی دارایی داوا لە هەموو وەزارەتەكان دەكات داهات‌و خەرجی خەمڵێنراوی فەرمانگەكانیان پێشكەش بە وەزارەت بكەن


(رابەر سدیق) بریكاری‌وەزارەتی‌دارایی‌بەوەكالەت، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەكانی‌وەزارەتەكەی‌رایگەیاندووە، دەبێت خەرجی‌و داهاتی‌خەمڵیندراوی‌هەموو وەزارەتەكان بۆ ساڵی‌دیاری بكرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەبێت لە هەموو وەزارەتێك لە سەر ئاستی دیوانی وەزارەت خەرجی و داهاتی خەمڵێنراوی دام و دەزگاكانیان پێشكەش بە وەزارەتی دارایی بكەن، بۆ ئەوەی حكومەت بۆ دابینكردنی داهاتی پێویست ڕێوشوێنی خۆی بگرێتەبەر، بە مەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە دامودەزگا خزمەتگوزارییەكانی حكومەت.

 ئاماژەی بەوەشداوە، بە پشتیوانی ئەنجومەنی وەزیران تا ئێستا توانیویانە ڕووبەرووی ئەو قەیرانە ببنەوە و ڕێگا چارەی گونجاو بدۆزنەوە بۆ دابینكردنی بوودجەی پێویست بە ڕاپەراندن و جێبەجێكردنی كاروبارەكانی حكومەت و دابینكردنی خزمەتگوزاریە پێویستەكان كە لەلایەن وەزارەتەكانەوە پێشكەش دەكرێت.