کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ڕایگەیاند، بڕی 35 ملیۆن دۆلاری وەک شایستەی دارایی لەبەرامبەر هەناردەکردنی نەوتی خاو لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لەحکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
رۆژی سێشەممە، کۆمپانیای DNO ی نەرویجی بواری نەوت و گاز لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە شایستەداراییەکانی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لەحکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە پارەکە لەنێوان DNO و هاوبەشەکەی، کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی دابەش دەکرێت، تێیدا 29.73 ملیۆن دۆلار کە لەبری کاری مانگانە وەرگیراوەو 5.82 ملیۆن دۆلاریش لەبری قەرزەکانی پێشتر وەرگیراوەتەوە.
لەکۆتایی راگەیەندراوەکە، کۆمپانیە نەرویجییەکە ئاشکرایکردوە، بەرهەمی کێڵگەی نەوتی تاوکێ بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2016 رۆژانە 115 هەزارو 363 بەرمیل بووە، کە 115 هەزارو 81 بەرمیلی لەڕێی تورکیاوە هەناردەکراوە.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه له كاتێكدیایه، 30ی كانوونی دووه‌می ڕابردوو، هه‌ردوو كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی و گینێل ئینێرجی ، له وێبسایتی فه‌رمی خۆیان ڕایانگه‌یاندبوو ، بڕی هه‌شت ملیۆن و 41 هه‌زار دۆلاریان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه.
ئه‌و بڕپاره‌یه، له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی كێڵگه‌ی تاوكێ بووه بۆ بازاڕه‌جیهانییه‌كان له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2016 دا.
دووكۆمپانیاكه ئه‌وه‌یان خستبووه‌ڕوو، به وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه كۆی شایسته داراییه‌كانیان بۆ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو ته‌واوبووه، كه بریتی بووه له له 38 ملیۆن و 41 هه‌زار دۆلار، پێشتر له‌ساڵی ڕابردوو بڕی 30 ملیۆن دۆلاری وه‌رگیرابوو.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆ-ی نه‌رویجی ساڵی 1971دامه‌زراوه و له‌ساڵی 1998 ه‌وه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارده‌كات و یه‌كه‌مین كۆمپانیای نه‌وتی بیانییه ساڵی 2004 هاته هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ : 35 ملیۆن دۆلارمان لەحکومەتی هەرێم وەرگرتووه
دی ئێن ئۆ، ساڵی 2007 ده‌ستیكرد به‌به‌رهه‌مهێنان له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ و ساڵی 2015 ئاستی پێوانه‌یی به‌رهه‌مهێنانی له‌و كێڵگه تۆماركرد و به‌رهه‌مهێنانی گه‌یشته 144 هه‌زار و 500 به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا.
سەرچاوە: خەندان