٩٧ کۆمپانیای ئەمریکی لە دژی بڕیارەکەی سەرۆکی وڵاتەکەیان، دۆناڵد ترەمپ کە قەدەغەی پێدانی ڤیزەی بۆ ٧ وڵاتی ئیسلامی دەکردبوو، سکاڵانامەیەکیان تۆمار کرد.
بەڕێوبەرانی ٩٧ کۆمپانیای ئەمریکی لەنێوانیاندا کۆمپانییاکانی (Google, Apple, Microsoft, Facebook, Twitter, Intel و Netflix) راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە تیایدا رایانگەیاندووە کە ترەمپ بەو بڕیارەی مافی کۆچبەران و دەستووری ئەمریکای پێشێڵکردووە.
راگەیەنراوە هاوبەشەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە دژی ئەو بڕیارەی ترەمپ لە دادگای سان فرانسیسکۆ سکاڵای یاساییان لەسەر دۆناڵد ترەمپ تۆمار کردووە.