لەسەرەتای مانگی داهاتوو وڵاتی كهنهدا یاسایەکی نوێی وەرگرتنی پەنابەران دەخاتە کار و هەتا سێ ساڵ بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت .
بەپێی یاسا نوێکە کەبە ” Atlantic Immigration Pilot”” ناودەبرێت کەنەدا کەسانی خاون ئەزمون لەکاردن و خاوەنی بڕوانامەی مامناوەند وەردەگرێت و لە وڵاتەکەی هەلی کار و ڕەخساندنی ژیانی باشتریان پێدەدات .
وەزارەتی کۆچبەران ئاشکرای کردووە لە ساڵی ٢٠١٧ هەزار کەس لە ڕێگەی پرۆگرامی ئەزمون و بڕوانامەی مامناوەند وەردەگیرێت و هەلی کاریان لەو وڵاتە بۆ دەڕەخسێنرێت .
مەرجەکانی وەرگرتن لەکەنەدا :
•ئەکەسانەی داوای کارکردن دەکەن دەبێت لە ساڵێکدا رابردوو ١٥٥٠ کاتژمێر یان ٣٠ هەفتە کاریان کردبێت و ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو بەوشێوەیە بوبن .
•دەبێت کارەکە لەیەک پیشەدا کرابێت و بەڵگەی هەبێت .
•ئەوکەسانەی دەیانەوێت بە بڕوانامە وەربگیرێن لەلایەن ” National Occupational Classification (NOC” دانیان پێدابنرێت و خاوەنی بڕوانامەی دواناوەندی بن یان بەرزتر و زمانی ئینگیلیزی لە پلەی ٤ دابێت واتە مام ناوەندبێت .
•ئەکەسەی ماوەی دوو ساڵ لەکەنەدا خوێندویەتی .
•دەرچوی ساڵی پێشو لەزانکۆکانی کەنەدا .
•مۆڵەتی کارکردن یان خوێندنی کەنەدی هەبێت .
•دەبێت کەسەکە توانای بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی خۆی لە خەرجکردنی پارەدا هەبێت و بتوانێت ئەوپارەیەی داوای لێدەکرێت لەلایەن حکومەتەوە بیدات و بەپێی ژمارەی خێزان دەگۆرێت .