بۆ دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی به‌نزین له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌هێنرێت

 
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان پێیان باشه‌ خاوه‌ن به‌نزینخانه‌ بازرگانییه‌كان سه‌رچاوه‌كانی هێنانی به‌نزینیان بگۆڕن و پشت به‌تاكه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌به‌ستن ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش بێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو دابه‌زینی نرخی به‌نزینی بازرگانی له‌ به‌نزینخانه‌ ئه‌هلیه‌كان.
جه‌مال عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كانی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندوە: له‌لایه‌ن بازرگانێكی كورده‌وه‌ داواكرابوو رێگه‌ی پێده‌ن پێنج تۆن به‌نزین هاورده‌ بكات، ئه‌وانیش پێیان راگه‌یاندوه‌ كه‌ هیچ لارییان نییه‌ له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هێنانی به‌نزینه‌كه‌یان بگۆڕن ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ش بێت، به‌مه‌رجێك جۆری به‌نزینه‌كه‌ له‌ كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت ئه‌مه‌ش له‌ پێناو دابه‌زینی نرخه‌كه‌یدا.
باسیلەوەشكردوە: ئه‌گه‌ر بازرگانه‌كانی به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌ ئه‌هلیه‌كان پشت به‌ زیاد له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك ببه‌ستن بۆ هێنانی به‌نزین و بڕێكی باش بهێننه‌ هه‌رێمه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ نرخه‌كه‌ی روو له‌ دابه‌زین ده‌كاته‌وه‌.
له‌ ئێستادا نرخی به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌ ئه‌هلیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌زیاد بوون كردوه‌ به‌ جۆرێك نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین له‌جۆری محه‌سه‌ن 1000 دینار، نۆرماڵ 950 دینار، بێجی 900 دیناره‌.