ئێران خەریكە دەبێتە ووڵاتی بەتەمەنەكان و بەپێی داتایەكی نوێش دەركەوتووە ملیۆنان هاوڵاتی بەتەمەنن.
لەمبارەیەوە سەرۆكی ڕێكخراوەی بێهزیستی ئێران رایگەیاندووە، لەسەرتاسەری ووڵاتەكەی (6.5) ملیۆن هاوڵاتی بەساڵاچوو هەیە.
(ئەنووشیروان موحسینی) سەرۆكی ئەو ڕێكخراوە بۆ ئاژانسی میهر رایگەیاندووە، بەپێی ئەو ئامارەی ئەوان لەبەردەستیاندایە (%8.2) دانیشتوانی ئێران تەمەنیان سەرووی (60) ساڵە.
وتیشی: ئەم تەمەنە بە مانای لە كار كەوتوویی نییەو ووڵاتێك سەركەوتووە كە بتوانێ كەڵك لە ئەزموونی كەسانی ئەم تەمەنە وەربگرێت.
ناوبراو وتی: ئێستا لە ئێران زیاتر لە (6.5) ملیۆن بەساڵاچوویان هەیەو بە گوێرەی ئامارەكان خەریكە هێڵی پیری زیاتر دەبێتەوە، بەڵام نابێت نیگەران ببن و دەبێ لە ئەزموون و بەهرەی ئەم كەسانە بە باشی سوود وەربگرن.