بەم نزیکانە سێیەمین دەروازەی سنووری نێوان باشوور و باکووری کوردستان دەکرێتەوە.
عەلی ئیحسان، والی شرناخ لە رۆژی جیهانی گومرگدا رایگەیاند، کارەکانی کردنەوەی سێیەم دەروازەی سنووری هەرێمی کوردستان و تورکیا گەیشتووەتە قۆناخەکانی کۆتایی و بەم نزیکانە دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەری گومرگی شرناخ-یش ئاشکرای کرد، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەڕێگەی ئەو دوو دەروازەیە لە ساڵی 2016دا نزیکەی 2.7 ملیار دۆلار بووە.
سێییەمین خاڵی سنووری نێوان باکوور و باشووری کوردستان دەکرێتەوە
