خانمه هونه‌رمه‌ند لانه زه‌نگه‌نه پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رهه‌مێكی نوێی به ناوی (چۆپییه‌كه‌ت) بڵاو كرده‌وه كه پێشوازییه‌كی زۆری لێ كرا، له ئێستادا كۆمپانیایه‌كی هونه‌ریی دامه‌زراندووه.
لانه زه‌نگه‌نه ڕایگەیاند: ״من بڕوانامه‌ی ماسته‌رم هه‌یه له بواری بزنسدا، هه‌ر بۆیه حه‌زم كرد هه‌م له بواری هونه‌ریی خۆم و هه‌م بزنسه‌كه‌م كار بكه‌م و كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری دابمه‌زرێنم، هه‌ر بۆیه ئێستا كۆمپانیایه‌كی هونه‌ریم به ناوی LZ دامه‌زراندووه.״
لانه زه‌نگه‌نه وتیشی: ״كۆمپانیاكه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی كلیپی هونه‌ری و پڕۆگرامی ته‌له‌ڤزیۆنی و به‌رنامه‌ی دیكۆمینتاری و ڕیكلام، كه به شێوازێكی نوێ و پڕۆفیشناڵ كاری تێدا ده‌كه‌ین.״
لانه زه‌نگه‌نه له شاری هه‌ولێر له دایك بووه و له ساڵی 2012وه ده‌ستی كردووه به كاری هونه‌ری و یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی به ناوی (نهێنیی ئه‌وین) له‌و ساڵه‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئێستاش هه‌م وه‌ك هونه‌رمه‌ند و هه‌م وه‌ك خاوه‌نكار له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات.