حكومەتی عیراق پێشوازی لە بڕیارەكەی دادوەری دادگای فیدراڵی ئەمریكا بۆ راگرتنی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی راگرتنی ڤیزا بە حەوت وڵاتەكە دەكات.
دوای ئەوەی رۆژی یەكشەممە دادوەری دادگای فیدراڵی ئەمریكا لە واشنتۆن بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكای بۆ قەدەغەكردنی پێدانی ڤیزا بە حەوت وڵاتەكە راگرت و لەئێستاشدا هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە كە عیراقیشی تێدایە دەتوانن گەشت بۆ ئەمەریكا بكەن.
لەوبارەیەوە سەعد حەدیسی وتەبێژی رەسمی حكومەتی عیراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاندوە،ئەو بڕیارەی دادوەری دادگای فیدراڵی ئەمریكا لە واشنتۆن هەنگاوێكە بە ئاڕاستەیەكی دروست بۆ كۆتایی هێنان بەو كێشانەی لەو بڕیارەی ترەمپ كەوتبۆوە بۆیە وەك حكومەتی عیراق پێشوازی لەو بڕیارە دەكەین كە گەشتی هاوڵاتیانی عیراق بۆ ئەمریكا ئاسایی بۆتەوە.