قوتابیان و خوێندکارانی هەڵەبجەی شەهید سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن
نەوزاد غەفوور جێگری دووەمی سەرۆکی ژوور و خاوەر زەکی هەناری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە خوێندکارانی پەیمانگای هەڵەبجەی شەهید بەشی بازاڕ گەری.
لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا بەڕیوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی باسی تەواوی پێکهاتەی ژووری بۆ خوێندکاران کرد و باسی دەستەی کارگێڕی ژوور و شێوازی ئەندامبونی بازرگانان و پێدانی مۆڵەت بەو شوێنانەی کاری بازرگانیان تێدا دەکرێت و وە پەیوەندیەکانی نێوان ژووری بازرگانی و حکومەت بۆ قوتابیان ڕونکرایەوە کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە هەموو قەیرانەکان و کاتە ئاسایەکاندا پڕۆژە و پێشنیاری خۆی هەبووە بۆ حکومەت تا لەڕێگەیەوە بتواندرێت ڕەوشی ئابوری و بازرگانی بەرەو پێشبڕوات.
پاشان نەوزاد غەفور جێگری دووەمی سەرۆکی ژوور پشتیوانی لە خوێندکارانکرد کە لەو بەشەدا دەخوێنن پێی ڕاگەیاندن وەک ژوور پشتیوانیان دەکەین بۆ ڕێنمای و پێدانی زانیاری لەڕوی بازرگانی و بازاڕگەریەوە.
ئاماژەی بەوەشدا پێویستە ئەو خوێندکارە گەنجانە ببنە جێگەی دڵخۆشکەر بۆ دواڕۆژی کوردستان و پشت بە خۆیان ببەستن و توانا و ویستی خۆیان بسەلمێنن تا گاری بازاڕگەری و بازرگانی بەرەو پێشبەرن.
لەکۆتایدا مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی بازاڕگەری پەیمانگای هەڵەبجەی شەهید دەستخۆشیان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد بەوەی کە بەشێوەیەکی زۆرباش ڕونکردنەوەیان بۆ خوێندکارانداو هیوایان خواست بەردەوام ژووری بازرگانی و پیشەسازی هاوکاریان بیت.