موچه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانیه‌كان خه‌رج ده‌كرێت

له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ (جه‌لال تاڵه‌بانی‌) سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق، موچه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانیه‌كان كه‌ پێشتر ڕاگیرابوو، خه‌رج ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆمار له‌مه‌رسومێكی‌ كۆماریدا بڕیاریداوه‌، ماده‌ی‌ (40)ی‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانیه‌كان ڕه‌تبكرێته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ هه‌مان مه‌رسوم بڕیاردرا، موچه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانیه‌كان خه‌رج بكرێت.
به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی‌ (40)ی‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانیه‌كان، موچه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نانه‌ ڕاگیرابوون‌و خه‌رج نه‌ده‌كران.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ پێشووی‌ یاساكه‌وه‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانیه‌كان، له‌ڕوی‌ داراییه‌وه‌ زیانی‌ گه‌وره‌یان پێگه‌یشتووه‌.