به ئامانجی رێگریكردن له گزیكردن له كاتی تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كان، وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راده‌گرێت.
له راگه‌یاندراوێكدا؛ حازم محه‌مه‌د؛ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق؛ ئاشكرایكرد:”ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕینی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌ركردووه”، روونیشیكرده‌وه:”بڕیاره‌كه به ئامانجی رێگریكردنه له گزیكردنی خوێندكاران له كاتی تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كان و كه له به‌رواری (4 / 2 / 2017) ده‌ست پێده‌كات”.
به‌پێی رایگه‌یاندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق؛ راگرتنی خزمه‌تگوازی ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌ی (3) سه‌عات له رۆژێكدا ده‌بێت و تا ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:”راگرتنه‌كه له سه‌عات (8.30 به‌یانی تا 11.30) پێشنێوه‌ڕۆ ده‌بێت”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه:”وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان راگرتنی ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌ی (3) سه‌عات به زۆر ده‌زانێت و تاوتوێی كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆ یه‌ك سه‌عات ده‌كات”.