قەتەر بەبەهای 22 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە توركیادا ئەنجام دەدات


لەچوارچێوەی گەشەپێدانی پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەكانی نێوانیاندا حكومەتی قەتەر بەبەهای (22) ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە توركیادا دەكات.

لەوبارەیەشەوە ( ئەحمەد دیمیروك) باڵیۆزی قەتەر لە توركیا رایگەیاند: كە لە ساڵی رابروودا قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی ووڵاتەكەیان لەگەڵ توركیادا بۆ نزیكەی ملیارێك و (300) ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوەو قەبارەی پرۆژەكانی وەبەرهێنانیشیان لەو ووڵاتەدا گەیشتۆتە (22) ملیار دۆلار. 

وتیشی: توركیاو قەتەر پەیوەندیەكی بەهێزی ئابوری و بازرگیانی لەنێوانیانیدایەو لەئیستاشدا زیاتر لە (150) كۆمپانیای توركی لە ووڵاتەكەیاندا كاردەكەن كە زۆربەیان لە بوارەكانی تەندروستی و كەلوپەلی ناو ماڵ و دروستكردنی خواردن و بیناسازیدا پرۆژەیان هەیە. 

ئاشكراشیكرد كە توركیا بۆ هاوڵاتیانی قەتەری شوێنێكی سەرنج راكێشەو بەتەنها لەساڵی رابردوودا (40) هەزار هاوڵاتی قەتەری بۆ گەشتكردن سەردانی توركیایان كردوە.