كارزان مه‌حموود گەنجێکی شاری سلێمانی، ئاوازدانەری کورد، میوزیک بۆ بەناوبانگترین ڤیدیۆ گەیمی “Battlefield-1” دادەنێت، کە له لایه‌ن هه‌ردوو گه‌وره كۆمپانیای جیهانی (DICE) و (EA) بۆ هه‌رسێ سیسته‌می ( Microsoft Windows, PlayStation 4 , Xbox One ) به‌رهه‌مدێت.
هونەرمەندی کورد کارزان مەحموود، هه‌وڵیداوه به‌رهه‌مه‌كانی خۆی زیاتر به‌ره‌و جیهانی بوون به‌رێت، بۆیە ئەو یه‌كێكە له‌و چوار دانه‌رانه‌ی كه میوزیکیان بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه داناوه، کە ئێستا ئه‌م گه‌یمه به به‌ناوبانگترین و پڕفرۆش‌ترین گه‌یمی جیهان داده‌نرێت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی ته‌نیا ساڵێكدا ١٥ ملیۆن كۆپی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا لێ بفرۆشرێت.
كارزان مەحموود له‌م به‌رهه‌مه‌دا توانیویه‌تی له‌ناو ئه‌و میوزیکە جیهانییه‌دا زۆر به زانایانه جێگای ئامێره كوردییه‌كان و میوزیکی كوردی بكاته‌وه. هاوکات دوو هونه‌رمه‌ندی ناسراوی دیکەی كورد له‌م به‌رهه‌مه‌دا بەشداربوون و هاوكاری كارزان مه‌حموود بوون، كه ئه‌وانیش هونه‌رمه‌ند كانی وه‌ك سۆلیستی ڤۆكاڵ و خه‌لیل عه‌بدوڵڵا وه‌ك سۆلیستی ئامێری شمشاڵ و عود بوون.
كارزان له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردوودا جگه له كاركردن له بواری میوزیکی كوردیدا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له میدیا جیهانییه‌كان و به‌تایبه‌تی وڵاتی سوید ناوبانگی دەرکردووە و کارەکانی بڵاوبوونەتەوە.