سعودیه‌ پشتیوانی بڕیاره‌ ئابوورییه‌كانی ترا‌مپ ده‌كات


وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاندووه،‌ پاڵپشتی بڕیاره‌ ئابوورییه‌كانی ترامپ ده‌كه‌ین و وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی له‌ ئه‌مریكا زیاتر ده‌كه‌ین.

خالد فالح وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاند،‌ له ‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی ترا‌مپ وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی له‌ ئه‌مریكا زیاتر ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئیداره‌ی ترا‌مپ ئاراسته‌یه‌كی باشی هه‌یه‌ له‌ پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی كۆن.

فالح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ سعودیه‌ هیچ گرفتێكی نیه‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونی نه‌وتی به‌ردی له‌ ئه‌مریكا، چونكه‌ خواست له‌سه‌ر وزه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وام  له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

ئه‌م پشتیوانییه‌ی سعودیه‌ بۆ ترامپ له‌ كاتێكدایه‌، به‌ هۆی بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی په‌نابه‌ران و هاووڵاتیانی حه‌وت وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دژی ترامپ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.