وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پزیشكاندا، كاری له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی كلینیكه ئه‌هلیه‌كان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا هه‌ندێك له‌كلینیكه‌كان پابه‌ندی بڕیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و سه‌ندیكای پزیشكان نه‌بوون.
(د. خاڵس قادر) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ NNA ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوە، بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری تایبه‌ت به‌یه‌كخستنه‌وه‌ی نرخی كلینیكه‌كان، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه نوێنه‌رانی سه‌ندیكای پزیشكان ئاماده‌ی بوون، ته‌ئكید له‌وه كراوه‌ته‌وه، پێویسته سه‌ندیكای پزیشكان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كلینیك‌و پزیشكانه بكات، كه پابه‌ندی بڕیاری دیاریكردنی نرخی كلینیكه‌كان نابن، پێویسته له‌لایه‌ن سه‌ندیكای پزیشكانه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
(د. خاڵس قادر) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچوون له‌سه‌ر كاری كلینیكه‌كان له‌ئه‌ستۆی سه‌ندیكای پزیشكاندایه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌كاتی هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا، سه‌ندیكا سزای ئه‌و كلینیك‌و پزیشكانه بدات، كه پابه‌ندی ئه‌و نرخانه نابن بۆیان دیاركیراوه.
(د. خاڵس قادر) وتیشی:”ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوامان له‌سه‌ندیكای پزیشكان كردووه، ئه‌و كلینیك‌و پزیشكانه‌ی پابه‌ندی بڕیاره‌كه نابن ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌و له‌كاتی دووباره‌بوونه‌وه‌دا سزایان بده‌ن، وه‌زاره‌تیش له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشكنین‌و به‌دواداچوونه‌وه، سه‌ردانی ئه‌و كلینیك‌و پزیشكانه ده‌كه‌ن، كه سه‌رپێچی له‌نرخدا ده‌كه‌ن‌و به‌پێی یاسا سزایان ده‌ده‌ن”.