به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رمای گۆی زه‌وی هه‌ندێك ناوچه له جیهاندا به كه‌ڵكی ژیان نامێنن، به‌ڵام هه‌ندێك ناوچه ده‌بنه باشترین وڵات و شوێنی جیهان.
زانایانی جیوفیزیایی ئه‌مریكا له‌ڕاپۆرتێكیاندا ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه به‌هۆی دیارده‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رمای گۆی زه‌وی كێشه‌یه‌ك ڕووده‌دات كه هه‌ڕه‌شه له‌زۆر ناوچه‌ی جیهان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێك ناوچه و وڵاتی دیكه له جیهاندا گونجاو ده‌بن بۆ ژیان.
ئه‌و زانایانه باس له‌وه ده‌كه‌ن له بیست ساڵی داهاتوودا گۆڕانكاریی كه‌ش‌و هه‌وا كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی جێده‌هێڵێت و زۆربه‌ی وڵاتانیش ده‌چنه ژێر كاریگه‌ریی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، له‌به‌ر ئه‌وه باشترین ئه‌و ناوچانه‌ی پله‌یه‌كی گه‌رمیی مامناوه‌ندیان ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ده‌كه‌ونه به‌شی باكوری وویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكان جگه له‌هه‌ندێك وڵاتی كۆمه‌ڵه دوورگه‌ی به‌ریتانی‌و باكوری ئه‌وروپا‌و باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا‌و چه‌ند به‌شێكی باشووری ئه‌مریكای لاتین.
زاناكان هۆكاری ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ساڵانی داهاتوودا كه پله‌ی گه‌رمای سه‌ر زه‌وی به‌رده‌وام به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر هێڵی كه‌مه‌ره‌یی( هێڵی ئیستیوا) یان هێڵه خولگه‌ییه‌كانی نزیكیی زۆر گه‌رم ده‌بن و ڕێژه‌ی شێیان به‌رز ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر هێڵی پانی باكوور و ئێستا هه‌ندێك ساردن پاش بیست ساڵی دیكه پله‌ی گه‌رمایان مامناوه‌ندی ده‌بێت و گونجاو ده‌بن بۆ ژیان.
به‌پێی زاناكان دۆخی ئاو‌و هه‌وای مامناوه‌ند و گونجاو بۆ ژیان ئه‌وه‌یه پله‌ی گه‌رما له نێوان 18 بۆ 30 پله‌دا بێت و تێكڕای باران بارینی ساڵانه 600 ملیمه‌تر بێت، له‌و كاته‌شدا تێكڕای ڕاده‌ی شێ مامناوه‌ند ده‌بێت.