كۆنفرانسی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی دیموكراتی به ئامانجی به‌شداری پێكردنی هاووڵاتییان له ناوه‌نده‌كانی بڕیار و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراتی، له سلێمانی به‌ڕێوه چوو.
سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسه‌كه رایگه‌یاند “پرۆژه‌كه به سه‌رپه‌رشتیی رێكخراوی (پی ئه‌ی ده‌بلیو)ی نه‌رویجی جێبه‌جێ ده‌كرێت و، بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانیش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراو و لایه‌نه حكومییه‌كان كردووه”.
به‌رپرسانی پرۆژه‌كه‌ش راده‌گه‌یه‌نن “ئامانجیان زیادبوونی به‌شداریی هاووڵاتیان له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و پته‌وكردنی پره‌نسیپه‌كانی هاووڵاتیبوونه”.
پرۆژه‌ی پته‌كردنی دیموكراسی ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت و، له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.