پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت: پارەی هاندنی مامۆستان گەیشتۆتە وەزارەتی داراییو لە داهاتوویەكی نزیكدا بەسەر مامۆستایانو توێژەرانی كۆمەڵایەتیدا دەبەش دەكرێت.
وەزیری پەروەردەی هەرێم لە میانی بەشداریكردنی لە هەڵمەتی پاككردنەوەی قوتابخانەكانی شاری هەولێردا رایگەیاند: لە ئێستادا پارەی هاندانی مامۆستایان كە 150 هەزار دینارە بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شارو 100 هەزار دینارە بۆ مامۆستایانی ناوشار گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی.
وتیشی: لە ئێستادا ڕێكارە یاساییەكان تەواو بوونو تەنها رێكارە هونەریەكان ماون، بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا پارەی هاندان بەسەر مامۆستایانو توێژەرانی كۆمەڵایەتیدا دابەش بكرێت.
بەبڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەی هاندانی مامۆستایان بۆ توێژەرانی كۆمەڵایەتیش خەرج دەكرێت، بەڵام بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم، خەرجكردنی ئەو پارەیە مەرجدار كراوەو دەبێت مامۆستایان بەشە وانەی هەفتانەی خۆیان تەواو بكەن، ئەوكات پارەكەیان پێدەدرێت.