ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كۆنترۆڵكردنی جوڵه‌و ئاڵوگۆڕی دراو پێكده‌هێنێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكده‌هێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی جوڵه‌و ئاڵوگۆڕی دراوی فرۆشراو له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه، كه‌كاری لیژنه‌كه ئاڵۆگۆڕی زانیاری ده‌بێت له‌سه‌ر جوڵه‌و دراوی فرۆشراو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و لیژنه‌یه له‌نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی‌و بازرگانی‌و ناوخۆ پێكده‌هێنرێت‌و سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانیان ره‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا رێوشوێنی تایبه‌ت ده‌گیرێته به‌ر.