به‌پێی سی ئێن ئێن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بكات كە بریاریدابوو عێراق هاوشێوەی ئەمریكا مامەڵە لەگەڵ بریارنامەكەی دونالد ترامپدا بكات كە رێگا بە چوونە ناوەوەی هاوڵاتیانی حەوت وڵاتی موسڵمانان نادات بۆ ئەمریكا كە عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانە، ئه‌وا سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌نێوانیشیاندا ئیكسۆن مۆبیل ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ڕونیكردۆته‌وه، ئیكسۆن مۆبیل پابه‌نده به گرێبه‌ستێكی هاوبه‌شی 50 ملیار دۆلاری له گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا بۆ په‌ره‌پێدانی كیڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه، ئیكسۆن پێی وایه له‌و كێڵگه‌یه سه‌ركه‌وتوبووه، چونكه له ساڵی 2015 به‌رهه‌می كێلگه‌كه بۆ 377 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌رزبۆوه به‌به‌راورد به ساڵی 2010 كه‌ته‌نها 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه له‌رۆژێكدا.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیارێكی هاوشێوه‌ی دژی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ په‌سه‌ند كرد كه رێگری له چوونی هاووڵاتیانی حه‌وت وڵاتی موسڵمان ده‌كات بۆ ئه‌مریكا.
ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌حلام حوسێنی له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: “په‌رله‌مان به كۆی ده‌نگ بڕیارێكی هاوشێوه‌ی دژی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ په‌سه‌ند كردووه كه رێگری له چوونی عێراقییه‌كان بۆ ئه‌مریكا ده‌كات” ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌و بریاره‌ی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه عێراقیش به مافی خۆی ده‌زانی رێگری له هاولاَتیانی ئه‌مه‌ریكا بكات سه‌ردانی عێراق بكه‌ن .
حوسێنی بانگه‌وازی بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا كرد كه چاو به بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بخشێنێته‌وه و راشیگه‌یاند بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ دروستكردنی فشاره له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجام بدات.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش له به‌یاننامه‌كه‌یدا نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه ده‌ربڕی و داوای له كۆنگرێسی ئه‌مریكا كرد دووباره چاو به بڕیاره‌كه بخشێنێته‌وه.