تورکیا هەوڵی دەستخستنی جێگرەوی نەوت و گاز دەدات


بەتەنها لەساڵی رابردوودا حكومەتی توركیا بەبەهای نزیكەی (3) ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە بواری ووزەی نوێدا كردوەو بەو هۆیەشەوە توانیویەتی (59) ملیار كیلۆ وات لە وزەی كارەبا بەرهەم بهینێت.

خەرجكردنی ئەو پارەیەش لە چوارچێوەی ئەو پاڵپشتیەدایە كە حكومەتی ئەنكەرە لەبواری دەستخستنی وزە لە سەرچاوە نوێكانەوە ئەنجامیان دەدات و هەوڵ دەدات لەرێگەی پشتبەستن بەسەرچاوەكانی ووزەی وەك (خۆر ) و ( با) و (ئاو ) و (گەرمی زەوییەوە) ئاستی بەرهەمهێنانی وزە زیادبكات و كەمتر پشت بە بەكارهێنانی ئەو سوتەمەنیە ببەستێت كە لە دەرەوە هاوردەی دەكات.

هاوكات توركیا پلانی هەیە لەماوەی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی ووزەی كارەبا لەرێگەی ئەو سەرچاوانەوە بۆ (69) ملیارو (230) ملیۆن كیلۆ وات بەرزبكاتەوە كەسەرجەمیان لە (556) وێستگەوە بەرهەم دەهێنرێن.