وه‌زیری ئابوری ئێران ده‌ڵێت به هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه وڵاته‌كه‌ی 50% ی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی له‌ده‌ستداوه.
شه‌مسه‌دین حسێنی وه‌زیری ئابوری ئێران رایگه‌یاندوه به هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه نیوه‌ی ئه‌و داهاته‌ی له‌ده‌ستداوه كه به رێگای فرۆشتنی نه‌وته‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنا.
وه‌زیری ئابوری ئێران باسی له‌وه‌كردوه له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا 144 هه‌زار ملیار تمه‌ن وه‌ك داهات له‌به‌رچاو گیراوه به‌لام به هۆی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی ئێران سازكراون، پێده‌چێت تاران ته‌نیا بتوانێت 95 هه‌زار ملیار تمه‌ن له‌و بڕه پاره‌یه به‌ڕێگای فرۆشتنی نه‌وته‌وه دابین بكات.
به هۆی سوربوونی ئێران له سه‌ر درێژه‌پێدان به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی هه‌ر یه‌ك له ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌ندین سزای قورسیان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندوه و به‌شێك له‌و سزایانه سیستمی بانكی و كه‌رتی نه‌وتی ئێرانیان كردوه‌ته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه ئابوری ئه‌و وڵاته‌یان رووبه‌رووی قه‌یران كردوه‌ته‌وه.